سەردێر

“یەكسانی لەدابەشكردنی ڤاكسین لەجیهان نیيە”

ئاژانسی فڕانس پرێس ڕایدەگەیەنێت، هەلی یەكسان بۆ دابەشكردنی ڤاكسین لەنێوان وڵاتانی دەوڵەمەند و هەژار لەجیهان بوونی نییە.


ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكردەوە: هەریەك لەوڵاتانی ئوسترالیا و نیوزلەندا دەستیانكرد بەهەڵمەتی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بەسەر دانیشتووانەكانیان هاوشێوەی زۆرینەی وڵاتانی دەوڵەمەند لەجیهان، لەكاتێكدا ئەو ڤاكسینە لەوڵاتانی هەژاردا بوونی نییە.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو: هەلی یەكسان بۆ دابەشكردنی ڤاكسین لەنێوان وڵاتانی دەوڵەمەند و هەژار لەجیهان بوونی نییە و بەپێی زانیاریی سەرچاوە فەرمییەكان تائێستا 107 وڵات و ناوچە لەجیهان دەستیان كردووە بە دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بەسەر دانیشتووانەكانیان.

بەپێی زانیارییەكان لە45%ی ئەو ڤاكسینەی تائێستا لەجیهاندا دابەشكراوە لەحەوت وڵاتە گەورە پیشەسازییەكەدا بووە ئەوانیش ئەمریكا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و كەنەدا كە تەنیا 10% دانیشتووانی جیهان پێكدەهێنن.

خەڵك – بەشی هەواڵ