سەردێر

مامەڵە بە پشكنینی كۆرۆناوە دەكرێت

خەڵك-

فەرهاد ئەبولنجادیان سەرۆكی زانكۆی جندیسابوری ئەهوازی تایبەت بە زانستی پزیشكی ئاشكرایكرد لەسەر سنورەكانی عێراق و ئێران مامەڵە بە پشكنینی نێگەتیڤی كۆرۆنا دەكرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئیسنا، ئەبولنجادیان رایگەیاندووە كۆرۆنا گەڕاوەتەوە بۆ پارێزگای خوزستان لە باشوری خۆرئاوای ئێران.

ئاشكراشیكردووە نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار پشكنینی نێگەتیڤی كۆرۆنا مامەڵەی پێكراوە لەسەر سنورەكان، بۆیە سنورەكان داخراون، بەڵام نرخی پشكنینەكانی ئاشكرا نەكرد.

ئاماژەی بەوەشكرد ژمارەی قوربانیانی عێراق ئاشكرا ناكرێن، ژمارەی مردووان چوار هێندەی ئەو ژمارەیەیە كە حكومەت ئاشكرای دەكات.

راشیگەیاند كۆرۆنای نەوەی بەریتانیایی گوازراوەتەوە بۆ 11 شاری خوزستان لە هێڵی سوردان و لە مەترسیدان، توشبووان تەمەنیان لەنێوان 6 بۆ 14 ساڵن.

راشیگەیاند ژمارەیەك منداڵی تەمەن 9 ساڵ بە كۆرۆنای بەریتانیایی مردوون.