سەردێر

گەرمیان.. 6 كەس گومانی تووشبوونیان بە كۆرۆنای نوێ‌ لێدەكرێت

شەش كەس لەگەرمیان دوای پشكنین بۆیان، دەركەوت كە تووشبووی كۆرۆنان، بەڵام تائێستا گومانەكان بۆ ئەوە دەچن كە لەجۆری كۆرۆنای گۆڕاو بێت.


د.سیروان محەمەد جەمال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە كەناڵی فەڕمی یەكێتی ڕایگەیاند، شەش كەس دوای ئەوەی گومانیان كردبوو كە تووشی كۆرۆنا بوونە,پشكنینیان بۆ كرا و دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسەكەن و ئێستا لەنەخۆشخانەی قەڵان.

لەبارەی ئەوەی كە ئەم تووشبووانە لەجۆری كۆرۆنا گۆڕاوەكەن, بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ڕوونی كردەوە, هێشتا هیچ پشكنین و تاقیگەیەكی نوێ بۆ دەرخستنی جۆرە نوێیەكە نییە, تا جیای بكەینەوە كە لەجۆری كۆرۆنای گۆڕاوە یان نا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو شەش كەسە سێ كەسیان دانیشتووی شایرۆچكەی خانەقینن و سێ كەسەكەی تریش دانیشتووی كەلارن و هەموویان لەخانەی حاجی ئاهوون كەتایبەتە بە لەخۆگرتنی بەساڵاچوان و نەوجوانان، دوای ئەوەی كچی یەكێك لەو بەساڵاچووانە لەوڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە سەردانی دایكی كردووە لەو خانەیە, دواتر بەساڵاچووەیەكی تر و چوار كارمەندی ئەو خانەیە تووشی كۆرۆنا بوونە.

خەڵك – بەشی هەواڵ