سەردێر

ڕوسیا، پلانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین زیاد دەکات

 

خەڵک

حکومەتی ڕوسیا ڕایگەیاند؛ پلانی هەیە لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2021 دا زیاتر لە 88 ملیۆن ژەم لەڤاکسین دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ بەرهەم بهێنێت.

 

تاتیانا گۆلیکۆڤا جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا لە کۆبوونەوەیەکدا بەیوەست بەدابەشکردنی ڤاکسین ڕۆژی شەممە وتی؛ بڕێکی زۆر لە ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی کە لەلایەن سەنتەری Gmalia ی ڕوسی بۆ مایکرۆبایۆلۆجی پەرەی پێدرا، بەرهەم هاتووە، کە یەکەم ڤاکسین بوو لەسەر ئاستی جیهان بەرهەمهات)، هاوکات  5.4 ملیۆن ڤاکسینی ئەپیڤاک کۆروناش کە لەلایەن سەنتەری نێودەوڵەتی ڕوسیا بۆ ڤایرۆلۆجی و بایۆتەکنەلۆجی پەرەی پێدراوبوو بەرهەمهاتووە .

 

گولیکۆڤا وتی، کوتانی “کۆڤڤاک” کە لەلایەن ناوەندی زانستی چۆماکۆڤی ڕوسی بۆ پەرەپێدانی دەرمان پەرەی پێدراوە، ئەمڕۆ بەفەرمی لەو وڵاتدا تۆمار کرا.

جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا، تەئکیدیکردەوە، پلانیان هەیە لەماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی 30.5 هەزار ژەم لەو ڤاکسینە نوێیە بەرهەمبهێنن و بۆ وڵاتانی دیکەی بنێرن، کە تائێستا 11.1 ملیۆن ژەمی بۆ ناوخۆی وڵات لێبەرهەمهاتووە، هەروەک لە پلانێکی گشتگیریشدا لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2021 دا زیاتر لە 88 ملیۆن ژەم لەڤاکسین دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ بەرهەمدەهێنن.

 

سەرچاوە : Novosti + TASS