سەردێر

كۆرۆنا منداڵان قەڵەو دەكات

خەڵك-

پزیشكانی منداڵان هۆشداری دەدەن لە بەردەوامبوونی خوێندنی ئۆنلاین بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ بەهۆی نەمانی چالاكی وەرزشی و چالاكییەكانی دیكە بەهۆی كۆرۆناوە، كە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی كێشی منداڵان كە كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی منداڵان دروست دەكات بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ.

ویل سۆن پزیشكی منداڵان لە نیویۆرك دەڵێت: نەخۆشی كۆرۆنا بەرزكردنەوەی كێشی منداڵانی تەمەن 6 بۆ 12 ساڵان خێرا دەكات كە بە دەست زیادبوونی كێشیانەوە دەناڵێنن.

ویل سۆن كە پزیشكێكی بەریتانیاییە لە نیویۆرك دەڵێت: تەنانەت ئەو منداڵانەشی دەڕۆن بۆ قوتابخانە تووشی خەمۆكی دەبن بەهۆی دووركەوتنەوەیان لە هاوڕێكانیان، لەگەڵ زیادبوونی كێشیش هەست بە بێ هیوایی دەكەن.

بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆ روتجرز كە لەلایەن مایكل یدیدیاوە و زانكۆی ئەریزۆنا لەلایەن ئۆری فاكاسباتییەوە كراوە، دەیان هەزار منداڵ لە نیوجێرسی كێشیان بەرزبووەتەوە بەتایبەت لە ئەو كۆمەڵگەیانەی داهاتیان نزمە لە ساڵی 2008وە.

یدیدیا پزیشك دەڵێت: منداڵان لەكاتی هاتن و چوونیان بۆ قوتابخانە و لەنێوان وەرزەكانی خوێندندا چەندین جۆر چالاكییان هەیە، كە دەبنە لایەنێكی باش بە تەندرووستییان.