سەردێر

توشبویەكی تەمەن 99 ساڵی كۆرۆنا چاك بووەوە

خەڵك-
لە شاری سلێمانی تووشبووێكی كۆڕۆنا كە تەمەنی 99 ساڵە چاك دەبێتەوە و نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.

لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك د.هێرش حەیدەر سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی بڵاوی كردەوە: “پاش ئەوەی هەفتەی پێشوتر نەخۆشێكی بەتەمەن كە تەمەنی 99 ساڵ و چەند مانگێك بوو لە دایك بووی ساڵی 1921بوو سەردانی نەخۆشخانەی كرد، پاش ئەوەی مێژووی نەخۆشیەكەیم وەرگرت لەگەڵ ئەنجامدانی چەند پشكنینێك دەركەوت كە سەرجەم نیشانەكانی كۆرۆنای تێدایە”.

وتیشی: بە ئامێری (real time PCR) و وێنەی تیشكی (CT scan) دەستنیشان كرا دەركەوت زیاتر لەسەدا هەشتای سنگی گرتووە پاشان لە نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن داخڵ كرا، دوای مانەوەی بۆ ماوەیەك چارەسەری پێویستی بۆ كراو سوپاس بۆ خوا بە تەندروستییەكی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت.