خەڵك-ئارام سەردار
ئەمڕۆ پێنچ شەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ژمارەیەك لەپزیشكانی شارەزایی ددان گردبوونەوە و بڕیاری گواستنەوەیان بۆ شارو شارۆچكەكان ڕەت دەكەنەوە.
ئەو پزیشكانە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دراوە بە(خەڵك) ڕایدەگەیەنن، وەكو پزیشكانی شارەزایی ددان لەنێوەند و كۆمەڵگا و بنكە تەندروستییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڕیاری دووبارە دابەشكردنەوە و گواستنەوەی پزیشكانی شارەزایی ددان دەركراوە بۆ ئەو شوێنانەی پێشتر وەكو پزیشكی پلەبەند دەست بەكاربووین.
دەشڵێن، بڕیارەكە هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی نییە و داوای ڕاگرتنی بڕیارەكە دەكەین.
هاوكات یەكێك لەپزیشكەكان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، پزیشك هەیە بڕیاری گواستنەوەی دراوە ماوەی ٥ ساڵە گیانی لەدەستداوە.