سەردێر

نەوە نوێكانی كۆرۆنا مەترسیدارن

كۆرۆناى بریتانیايى و ئەفریقایی و بەرازیلییەكە زیاتر بڵاودەبنەوە

خەڵك-

لە شارێكی كەنەدا یەكەم توشبوو بە كۆرۆنای جۆری بەرازیلی دۆزرایەوە.

دەسەڵاتدارانی تەندروستی كەنەدا لە راگەیەنراوێكدا رایانگەیاند یەكێك لە دانیشتووانی شاری تورنتۆ كە سەفەری بۆ بەرازیل كردووە لەم دواییەدا، ئێستا لە نەخۆشخانە توشبووی كۆرۆنایە لە نمونەی بەرازیلی.

بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس ڤایرۆسی كۆرۆناى جۆری بەرازیلی لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیسپانیا و كۆڵۆمبیا و ئەمریكا بە دیكراوە.

تەندروستی تورنتۆ رایگەیاند دانیشتوویەكی دیكەش لە شارەكە تووشی كۆرۆنا بووە لە جۆری ئەفریقای باشوری كە ئەویش سەرچاوەی نیگەرانییە.

ئەو كەسەی تووشی كۆرۆنای ئەفریقای باشوری بووە هیچ سەفەرێكی نەكردووە لە ئەم دواییەدا، هیچ پەیوەندییەكی روونیشی لەگەڵ هیچ گەشتیارێكدا نەبووە.

جۆرەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بەریتانیایی، ئەفریقای باشوری، بەرازیلی ناسراون لە جۆر و نەوە نوێیەكانی كۆرۆنان و مەترسییان دروستكردووە لای كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، پرسیاریش دەكرێت لەسەر هێزەكەیان و ئاستی كارایی ڤاكسینەكان لەسەریان.

لە كەنەدا كە دانیشتووانەكەی 38 ملیۆن كەسە، تا رۆژی یەك شەممە 800 هەزار توشبووی هەبووە لەگەڵ 20 هەزار مردن.

 

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان