سەردێر

بازرگانی پشكنینی ساختەی كۆرۆنا دەکرێت

لە زۆرینەی فڕۆكەخانەكان پشكنینی ساختەی كۆرۆنا دەفرۆشرێت

خەڵك-

زۆرێك لە فڕۆكەخانەكانی جیهاندا لە ئێستادا پشت بەئەنجامی نێگەتیڤی پشكنینی كۆرۆنا دەبەستن بۆ دڵنیابوون لە پارێزگاری لە سەرنشین و گەشتیارەكان پێش گەشتەكانیان، بەڵام واتای ئەوە نییە زۆرینەی پشكنینەكان راستی بن.

رۆژنامەی وۆڵتسریت جۆرۆناڵی ئەمریكایی بڵاویكردەوە لە فڕۆكەخانەكانی ئەندەنوسیا، فەرەنسا، بەریتانیا ژمارەیەك كەسیان دەستگیركردووە كە هەڵگری پشكنینی ساختەبوون.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، لە مانگی رابردوو لە دەرەوەی فڕۆكەخانەیەكی لەندەن كەسێك دەستگیركراوە بەهۆی فرۆشتنی پشكنینی كۆرۆناوە.

لە مانگی نۆڤەمبەر لە فەڕەنسا 7 كەسی دیكە دەستگیركران كە پشكنینی كۆرۆنای ساختەیان بە گەشتیاران فرۆشتووە لە فڕۆكەخانەی شارل دیگول لە نزیك پاریس.

پۆلیس بۆ یەكەم جار سەرنشینێكی ئاشكراكرد كە هەڵگری پشكنینی ساختەیە لەگەشتێكدا بۆ ئەدیس ئابابا لە ئەسیۆپیا.

پۆلیس لە مۆبایلێكدا زیاتر لە 200 پشكنینی ساختەی دۆزیەوە كە رێی گەشتیان پێدراوە لەرووی نیودەوڵەتییەوە.

لە مانگی رابردوو پۆلیسی جاكارتا لە ئەندەنوسیا 8 كەسی دەستگیركرد بەهۆی تێوەگلان لە ساختەكردنی پشكنین و فرۆشتنی بە گەشتیاران.

لە هەمان مانگدا لە ئەندەنوسیا 15 كەسی دیكە دەستگیركران كە پشكنینی ساختەیان بە 70 دۆلار فرۆشتووە بە گەشتیاران.

پۆلیس دەڵێت كارمەندێكی پێشووی نوسینگەی تەندروستی لە فڕۆكەخانەی سوكارنوی نێودەوڵەتی گەیشتووە بە وێنەیەك لە پشكنینی كۆرۆنا كە لە سەرەتای ئۆكتۆبەر بەكارهاتووە بۆ لەبەرگرتنەوەی نزیكەی 20 پشكنینی ساختەی رۆژانە.

لە فلیپین پەیمانگای توێژینەوەی حكومی سەر بە وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دا لەو كەسانەی كارمەندی پەیمانگاكەن و پشكنینی ساختە دەفرۆشن لە مانگی رابردوو.

یەكێتی گواستنەوەی هەوایی نێودەوڵەتی ئاماژەی بە بەرنامەیەكی نوێی مۆبایل كردووە بۆ رێگەدان بە گەشت، بەڵام جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیە لە زۆرینەی وڵاتاندا قورسە.

 

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان