سەردێر

لەبارەی سەپاندنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ هەواڵێك ڕەتدەكرێتەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق، بەیاننایەك لەبارەی نوسراوێكی تایبەت بە سەپاندنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆوە كە درابووە پاڵ وەزیرەكەی، بڵاودەكاتەوە.


بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ئەو هەواڵ ڕەتدەكەینەوە كە لە نوسراوێكی سەخاتەدا هاتووە سەبارەت بە سەپاندنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ، تەئكیدیش لە دەرچوونی تەواوی بڕیارەكانی تایبەت بە پەتای كۆرۆنا دەكرێتەوە لەلایەن لیژنەی باڵی تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی كە بە بەیاننامەی فەرمی لەلایەن ئامرازە پشپێبەستراوەكانەوەكانەوە بڵاودەكرێنەوە”.

تەدروستی عیراق، داوا لە هاووڵاتیان و میدیاكان دەكات، زانیاریی لە سەرچاوە فەرمییە باوەڕپێكراوەكان وەربگرن، هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكانیش دەكات دژ بەوانەی پڕوپاگەندە و نوسراوی ساختە بڵاودەكەنەوە كەڕای گشتی بەلاڕێدا دەبەن و ئاسایشی تەندروستی وڵات تێكدەدەن.