سەردێر

ڤاكسینە بەریتانییەكە تووشبوون بە كۆرۆنا كەمدەكاتەوە

وەزیری تەندروستی بەریتانیا دەڵێت، سەبارەت بە ڤاكسین و نەوە نوێیەكەی كۆرۆنا دەدوێت.


مات هانكۆك وەزیری تەندروستی بەریتانیا ڕایگەیاند: بەپێی نوێترین لێكۆڵینەوە یەك بڕی ڤاكسینی ئۆكسفۆرد – ئەسترازینیكا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی تووشبوون بە كۆرۆنا بە ڕێژەی دوو لەسەر سێ‌.

هانكوك وتیشی: ئەم لێكۆڵینەوەیە پشتیوانیی ئەو بڕیارەی حكومەتی بەریتانیا دەكات بۆ دواخستنی بڕی دووەمی ڤاكسینەكە كە دەبوایە لە دوای سێ‌ هەفتە لەیەكەم بڕ دەستی پێبكردایە.

سەبارەت بە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا مات هانكوك ئاماژەی بەوەدا: كە بەوردی چاودێری تووشبووانی نەوە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای باشووری ئەفریقا دەكەن و هەموو ڕێكارێكی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی.

خەڵك – بەشی هەواڵ