سەردێر

تەندروستی هۆشداری دەدات

خەڵك-

بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە شێوازی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ئەمەش لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو وڵاتانەی پشت بە ڤاكسین دەبەستن دژی كۆرۆنا.

تێدروس ئەدهانوم گیبریسوس بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ گۆڤاری فۆڕێن پۆلیسی رایگەیاند هەستێكی نەتەوەیی هەیە لە دابەشكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنادا، ئەمە زیان بە هەمووان دەگەیەنێت.

راشیگەیاند لاوازی هاوكاری لەنێوان دەوڵەتاندا دەبێتە ئاستەنگی سەرەكی لە پێش بەدەستهێنانی بڵاوبوونەوەی پێویستی ڤاكسین لەسەر ئاستی جیهانی بۆ كۆتایهێنان بە پەتای كۆرۆنا.

رونیشیكردەوە سەرباری زیادبوونی ژمارەی بژاردەكانی ڤاكسین، بەڵام توانای بەرهەمهێنان لە ئێستا زۆر كەمە لە چاو خواستی جیهانیدا لەسەری.

ئاماژەی بەوەشكرد رێنەدان بە بەكارهێنانی زۆرینەی دانیشتووانی جیهان لە بەكارهێنانی ڤاكسین دەبێتەهۆی نەك تەنها بەردەوامی نەخۆشی و مردن، بەڵكو دەشبێتەهۆی دەركەوتنی جۆر و نەوەی نوێی كۆررۆنا لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبوونەوەی كۆڤید 19.