خەڵك-
ڤایرۆسی كۆرۆنا دواجار پاڵەوانی بریتانیای توم موری لە تەمەنی 100 ساڵیدا كوشت.
توم مور لە جەنگێكی شاراوەدا لەگەڵ كۆرۆنا لە تەمەنی پیری و 100 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئەو بە چالاكی و كارە خێرخوازییەكانی بۆ ملیۆنان كەس لە جیهاندا ناسرابوو.
ناوبراو دوێنێ كۆچی دوایی كرد كە بە پاڵەوانی جەنگی دووهەمی جیهان ناسرابوو، ملیۆنان جونەی ئیستەرلینی بۆ خزمەتگوزاریی تەندروستیی كۆكردبووەوە و نازناوی سوارچاكی پێ درابوو لەلایەن شا ئەلیزابیسەوە.
لە راگەیەنراوێكدا دوو لە كچەكانی ناوبراو رایانگەیاند بە خەمبارییەوە كۆچی دوایی باوكیان رادەگەیەنن و لای خۆیەوە كۆشكی شاهانە پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە.
هاوكات بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند مور بە راستی پاڵەوان بوو و هیوای هەموو جیهان بوو.