سەردێر

تەندروستی عیراق هۆشداری دەدات

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت: شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا قوربانی زۆرتری لێدەكەوێتەوە”.


وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداریدەدات لە بڵابوونەوەی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەڵێت:”شەپۆلی دووەم قوربانی زۆرتری لێدەكەوێتەوە”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بە مەترسی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دووبارە توندكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەكات.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، شەپۆلی دووەمی پەتاكە بەشێوەیەكی زۆر مەترسیدار لە چەند وڵاتێك بڵاوبووەتەوە، دەشڵێت” عیراق پلانی تۆكمەی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی دووەم، داواش لە هواوڵاتیان دەكات بەردەوامبن لە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی”.

خەڵك – بەشی هەواڵ