سەردێر

“پەتای داهاتوو 10 هێندەی كۆرۆنا خراپتر دەبێت”

دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتایەكی نوێ‌ جارێكی تر هۆشداری دەدات.


بیڵ گەیتس بواری تەكنەلۆژی هۆشداری دەدات لەوەی: پەتای داهاتوو كە لە جیهاندا دەردەكەوێت 10 هێندەی پەتای كۆرۆنا خراپتر دەبێت و جیهانیش ئامادە نییە بۆی.

بیل گەیتس لە گفتوگۆیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی: ئامادە نین بۆ پەتای داهاتوو، بەڵام هیواخوازن لە دوو ساڵی داهاتوودا بارودۆخ بگۆڕێت، پێویستە چەندین كار بكەین لەسەر ڤاكسین و پشكنین و دەرمان و چاودێری و ژینگە.

ئەو ملیاردێرە پێشی وایە: پەتای كۆرۆنا ترسناكە، بەڵام پەتای داهاتوو 10 هێندەی كۆرۆنا خراپتر دەبێت، بۆیە داوا دەكات جیهان ئامادەكاری بكات.

بیڵ گەیتس جەختی لەوەش كردووەتەوە: چیتر خەڵك خۆڕاگری نەماوە و لە كۆتاییدایە، بەتایبەتی ئەوانەی بارودۆخی داراییان خراپە و ناتوانن گرەنتی خوێندنی منداڵەكانیان بكەن، پێشی وایە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لانیكەم ساڵێكی پێویستە.

خەڵك – بەشی هەواڵ