سەردێر

لە بەحرەین كۆرۆنای گۆڕاو سەریهەڵدا

تەندروستی بەحرەین سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی لە وڵاتەكەی ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی بەحرەین سەرهەڵدانی حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی لەوڵاتەكەیاندا ڕاگەیاند و لەهەمان كاتیشدا داوای لە هاووڵاتیان كرد پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن بۆ ئەوەی بەر لەبڵاوبوونەوەی بگیرێت.

هاوكات تیمی نیشتمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە بەحرەین بڕیاریدا پڕۆسەی خوێندن لە31ی ئەم مانگەوە بۆ 3 هەفتە بەشێوەی ئۆنلاین بێت و لەهەمان كاتیشدا بڕیاردرا لەو ماوە دیاریكراوەدا هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەك لەنێو چێشتخانەو كافتریاكاندا پێشكەش نەكرێن.

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی بەحرەین لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە زیاتر لە 100 هەزار حاڵەتی تووشبوون و 370 حاڵەتی مردن تۆماركراون.

خەڵك – بەشی هەواڵ