سەردێر

ڤاكسینێكی نوێ‌ بەرهەم دەهێنرێت

كار لەسەر دروستكردنی ڤاكسینێكی نوێ‌ دەكرێت.

كۆمپانیای‌ مۆدێرنای‌ ئەمریكا‌ ڕایدەگەیەنێت، ڤاكسینەكەی‌ كاریگەری‌ لەسەر ئەو دوو جۆرە ڤایرۆسە گۆڕاوەی‌ كۆرۆنا كە لە بەریتانیا و باشووری‌ ئەفریقا دەركەوتوون، هەیە.

كۆمپانیای مۆدێرنا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، شارەزایانی بواری نەخۆشییە گواستراوەكان پێیانوایە كە ڤاكسینەكەی‌ مۆدێرنا مرۆڤ لە هەموو جۆرە ڤایرۆسە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا دەپارێزێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێستا زانایانی كۆمپانیاكە كار لەسەر پەرەپێدانی‌ ڤاكسینی‌ تر دەكەن بۆ زیاتر پاراستنی‌ مرۆڤ لە هەموو جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

خەڵك – بەشی هەواڵ