سەردێر

تەندروستی سلێمانی؛ تەنها 27 توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكان ماون

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە ئێستادا تەنها 27 توشبووی كۆرۆنا لە نێو نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا ماوەتەوە و 22 لەو نەخۆشانەش لە ژێر ئامێری ئۆكسنجین-دان.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆ یەكشەممە 24-1-2021 تایبەت بە توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، كە 3 توشبووی نوێ داخڵی نەخۆشخانەكان بوون و 2 نەخۆشیش تەواوی چاكبوونەتەوە .

باسلەوەشكراوە، كە 10 لەو نەخۆشانە لە ژێر چاودێری چڕدان و 5 ی دیكەش لە ژێر ئامێری (CPAP) دان و هیچ حاڵەتێكی مردن تۆمارنەكراوە .

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە