وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 49 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 1 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 944 كەسیش چاك بوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 3144 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 3 كەس و سلێمانی 6 كەس و لە گەرمیان 2 كەس و دهۆك 38 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە 944 كەس چاكبوونەوە و 1 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3455 كەس .
خەڵك – بەشی هەواڵ