خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە ساڵی 2020 دا بۆ وەرگرتنی چارەسەر زیاتر لە 20 هەزار نەخۆش سەردانی سەنتەری پێستیان كردووە، نزیكەی هەزار و 500 نەشتەرگەری وورد و جۆراوجۆریش ئەنجام دراوە.
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێی ئامارێك كە بڵاویكردۆتەوە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 20 هەزار و 339 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەهید جەبار شێخ فەتاح (د.نەبەز) بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی پێستیان كردووە لە شاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە.
ڕاشیگەیاندووە، هەر لەماوەی ساڵی ڕابردوودا هەزار و 318 نەشتەرگەری وورد و جۆراوجۆر لەسەنتەری چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی پێست ئەنجام دراوە.