سەردێر

عێراق دوو جۆر ڤاكسینی كۆرۆنای پەسەند كرد

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

دەستەی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنی دەرمانی تەندروستی عێراق، ڤاكسینی “ئەسترازینكا”ی بریتانی و “سینۆفارم”ی چینی بۆ بەكارهێنان پەسەندكرد.

لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا هاتووە، دەستەی دیاریكردنی دەرمانی نیشتمانی بەكارهێنانی ڤاكسین، هەریەك لە ڤاكسینەكانی “ئەسترازینكا”ی بەریتانی و “سینۆفارم”ی چینی پەسەند كردووە.

پێشتر دەستەی دیاریكردنی دەرمانی نیشتمانی عێراق، ڤاكسینی فایزەری بایۆنتیك-ی پەسەندكردبوو.

تا ئێستا كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتوەتە 609 هەزار و 299 توشبو لەنێویاندا، 12 هەزار و 953 كەس گیانیان لەدەستداوە.