سەردێر

چەند پێکهاتەیەکی زۆر بەسوود تێکەڵبکە و چرچی لە پیستدا مەهێڵە

خێزان

هەنگوین یەکێکە لە خۆراکە سروشتییە هەرە بەتام و بەسوودەکان و دەوڵەمندە بە چەندین ماددەی گرنگ و پێویست، جگە لەوەی بۆ دروستکردنی چەندین خواردنی بەتام بەکاردێت، دەکرێت بکرێت بە ماسک و بۆ جوانکاری پێستی دەموچاو سوودی لێ ببینرێت.

بۆ ئامادەکردنی ئەم ماسکە، یەک کەوچکی گەورە هەنگوین بکەرەوە ناو دەفرێکەوە، کەوچكێکی بچوک ئاوی لیمۆ و کەوچکێکی بچوک زەیتی زەیتونی تێبکە و بە باشی تێکەڵیان بکە.

بۆ بەکارهێنانی، سەرەتا دەستت بشۆ، بە پەنجە ماسکەکە بەسەر پێستی دەموچاوتدا دابەشبکە و بۆ ماوی 15خولەک پێوەی بهێڵەرەوە، بە ئاوی گەرم دەموچاوت بشۆ و بە خاولییەکی پاک وشکی بکەرەوە.

ئەم تێکەڵەیە دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی گرنگ و سوودبەخش، کاریگەرە بۆ نەهێشتنی چرچی و وشکی پێست.