سەردێر

بە ٥ خولەک ئازاری پشتت مەهێڵە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند جوڵەیەکە کە بە ٥ خولەک ئازاری پشتت ناهێڵێت و دەتوانیت ئەنجامی بدەیت:

 

-قاچت ڕابکێشە و خاولیەک بکەرە ژێر ئەژنۆت و سەرینێک بکەرە باوەشت  و بنوشتێرەوە. ٥ خولەک بەم جۆرە پشوو وەربگرە

-دابنیشە و قاچت بەرز بکەرەوە و لەسەر سمتت باڵانسی خۆت ڕابگرە، دواتر قاچی ڕاست بە دەستی چەپ و قاچی چەپ بە دەستی ڕاست بگرە و تا دەتوانیت ڕایبکێشە. ١ بۆ ٢ خولەک

-بە پەنجەت پەستان بخەرە سەر بەشی پشتەوەی ئەژنۆت و هەناسە هەڵبمژە و بیدەرەوە، ٢ بۆ ٣ خولەک

-بچۆرە سەر تۆپێکی یاری تێنس و جوڵە بە سمتت بکە لەسەری . ١ بۆ ٢ خولەک

-بە زەیتی لاڤاندار ئەو ناوچانە بشێکە کە ئازاری هەیە