سەردێر

بۆچی منداڵەکەم، هەست بەشەرم یان خەجاڵەتی دەکات؟

کاتێک میوانمان دێت، کچەکەم نایەتە ژووری میوان، قسەناکات.

دەچین بۆ میوانی، کوڕەکەم سڵاو ناکات، دێتەپاڵ من دوورناکەوێتەوە.

دەچینەپارک، منداڵەکەم تێکەڵی منداڵی تر نابێت، بەردەوام لەمن دوورناکەوێتەوە.

لەقوتابخانە، مامۆستاکان، دەڵێن زۆر شت دەزانێت، بەڵام ناوێرێت، دەست بەرزبکاتەوە، قسەناکات.

جاری واهەیە، چاوەکانی دادەخات کاتێک میوانمان دێت،هتد.

ئەمەی کەلەسەرەوە، ئاماژەمان پێ کرد، ئەو تایبەتمەندیانە بوو، کەلەمنداڵی کەم ڕوو و شەرمن، زۆر بەدی دەکرێت. بابزانین، هۆکارو ڕێگاچارەکانی، ئەم حاڵەتە چین وچۆنن؟ بێگومان، کەم نین، ئەوگرفتانەی کەلەمنداڵاندا هەن و لەئایندەدا کاریگەری خراپ لەسەر هزرو ڕەفتار و کەسایەتی منداڵ لەقۆناغەکانی تری کەسەدا، بەجێ دەهێڵن.

منداڵانی شەرمن و کەمڕوو، ئەوانە دەگرێتەوە، کەناتوانن بەجوانی، لەگەڵ کەسانی تری هاوتەمەن یان گەورەکان تێکەڵ بن، هەست بەخەجاڵەتی، زۆر دەکەن. بێگومان، بەشێوەیەکی گشتی، هۆکاری کەمڕوویی، خۆی لەدووخاڵدا دەبینێتەوە :-

1_ لەڕێگەی پەروەردەی خودی خێزان.

2_ دڵەڕاوکێی منداڵەکە، ڕێگەی پەروەردە واتە: ئێمە زۆر سەختگیرین، زۆربەی شتەکان، کۆت وبەندمان بۆداناون، بەهیچ جۆرێک، مۆڵەتی هەڵە بە منداڵەکەمان نادەین، بچوکترین هەڵەی منداڵەکە، دەبینین و لەئەنجامدا لێکۆڵینەوەی لەسەردەکەین، بەم دایبابانە دەڵێن : دایک و باوکی فڕۆکەیی، واتە بەردەوام بەسەرمنداڵەکانەوە، چاودێری ووردوچڕ دەکەن.

دەڵێین: ئەم کارە باشە، ئەمە خراپە، چەندجار ئەمەی بۆدوبارە دەکەینەوە.

منداڵ خۆڕسکانە، هەندێک شت فێر دەبێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە، دایک وباوک، دەستی لێ بەردەن، هەرچیان بوێت بیکەن، نــــا بەڵکو، هەوڵ بدرێت کەهەڵەی زەق و بەرچاو دەکەن، ئامۆژگاری بکرێن و ئاگاداربکرێنەوە. یەکێکی تر، لەهۆکارەکانی خەجاڵەتی منداڵ، ئەوەیە ئێمەی دایک و باوک، دەستخۆشی و هاندانمان، نی یە لەکردنی کاری چاکەو گوێڕایەڵی منداڵەکەمان ، هەرمنداڵێک وکۆمەڵێک تایبەتمەندی خۆی هەیە.

بۆنموونە : یەکێک، بەئەدەبە، یەکێکی تر، پاک وخاوێنە، یەکێک گوێگرە…هتد. هەرمنداڵێک، خاڵی ئەرێنی هەیە، بەڵام لێرەدا، کەموکوڕی خەجاڵەتی، وادەکات لەمنداڵ، لەدوو ڕێگەوە، کاریگەری نەرێنی(نێگەتیڤ) لێبدات، کەلەوانەش یەکێکیان:

– باوەڕ بەخۆبوون.

– عیزەتی نەفس. باوەڕ بەخۆبون، واتە: من دەتوانم. عیزەتی نەفس، واتە: بەبەهاو قیمەتم، بەداخەوە، شێوازی پەروەردەی ئێمە، بەجۆرێک نەبووە، کەتوانای منداڵەکەمان، بەرزبکاتەوە، بڵێین ئافەرین وهانی بدەین. یەکێکی تر، وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێ کرد، دڵەڕاوکێ، بێگومان، ڕەنگە هۆکارەکانی ترس یان وابەستە بەخۆمانەوە، ئەم دڵەڕاوکێ یە ،گەشە پێبدات، ئەویش دەڵێین: تۆ، ناتوانیت من خۆم ئەنجامی دەدەم، ئەوەئیشی تۆ نیە، تۆمنداڵیت چیتە لەوە، یان زۆرجار، باوەڕی نەرێنی دایکوباوک.

بۆنمونە دەڵێت : نەوەک بڕوات وون بێت، یان بکەوێتەخوار، یان بڕواتە سەرجادەو ئۆتۆمبیلێک لێی بدات …هتد. بەڵێ، ڕاستە پاراستن و ئاگالێبونی منداڵ، لەجێگەی خۆی ئەرکێکی پیرۆزە، بەڵام نەک فۆکس بکرێت و لەڕادەی خۆی بچێتەدەر.

چۆنیەتی چارەسەر :-

1_ گۆڕینی ڕێگای پەروەردە: پێویستە لەسەر دایکوباوک، هەرکارێک منداڵەکە، دەیکات کەئەرێنی یە، دەبێت دەست خۆشی لێ بکرێت.

2_ نابێت زۆر دژوارو بەسەختی ڕووبەڕووی هەڵەی منداڵەکە ببینەوە. مۆڵەتی هەڵەبدەین، چونکە لەیەک ساڵییەوە تا(12) ساڵی، منداڵ مێشکی بەتەواوی گەشەی نەکردووە. 3

_ هەرکات ئێمەی دایوباوک، هەڵەمان کرد، بەبەرچاویانەوە، بڵێین، داوای لێبوردن دەکەین، بۆئەوەی لەمێشکی منداڵەکەدا بچەسپێت، کەهەموو منداڵێک هەڵەدەکات، بۆئەوەی بەنامۆیی سەیری هەڵەی خۆی نەکات.

4_هەوڵ بدرێت، دایکوباوک، بەشێوەیەکی نمایش ئامێز، منداڵەکەی بەکاربهێنێت واتە: بڵێن بەمنداڵەکە، من شۆفێرم، تۆ وەک نەفەر پارە بدە بابتگەینم، یان وەک، دوکاندارێک، وەرە شت بکڕە، بزانم چیم لێ دەکڕیت، یان وەک میوانێک، من دێم تۆ پێشوازیم لێم بکە …هتد.

5_ ڕێگەبدرێت منداڵەکە، پەیوندی کۆمەڵایەتی نەپچڕێت، وەگرنگی بدرێت، بەشێوازی پەروەردەی ناڕاستەوخۆ.

لەکۆتایـــدا، ئێمەی دایکوباوک، چی نەکەین، کاتێک منداڵەکەمان، هەستی خەجاڵەتی لادروست بووە!

1_ تکایە تکایە، منداڵەکەت بەزۆر، ناچاری گۆڕینی ڕەفتار مەکە با زیاتر دڵەڕاوکێ و خەجاڵەتی زیاتر، نەچێژن. نە بۆسڵاو کردن، نەبۆماچ کردن و لەئامێزگرتنز بەزۆر ناچاریان مەکەن، بۆهیچ کەسێک.

2_لەلای هیچ کەس، منداڵەکەت تەریق مەکەرەوە، مەڵێ، داوای لێبوردن دەکەم، منداڵەکەی من، هەروا شەرمنە، ڕووی نایەت بڵێت، یان بڕوات بۆ ئەوجێگەیە. ڕۆژانە، بزانە چەندجار، ئەم دەستەواژانە دەیڵێینەوە، بەبێ ئەوەی بزانین منداڵەکەمان، دواتر چی لەنەستیدا، دەچەسپێت.

3_ ئەگەر، کەسێک وتی، وای ئەم منداڵەی تۆ، چەند کەم ڕوو شەرمنە، تۆی دایکوباوک، خێرا بڵێ، نـــــا گیانەکەم، بەو جۆرە نییە، ئەوە تائێستا نەکراوەتەوە، مۆڵەت بدە، تا دەکرێتەوە و لەگەڵتان، ئاسایی دەبێتەوە، ئەم ڕستانە، زۆر یاریدەدەرە بۆمندڵەکەت. لەکۆتایی دا، بەهیوای سەرکەوتن وپەروەردەیەکی باشتر، بۆنەوەکانی ئایندەمان.

ئیدریس نوری

ماستەر لەپەروەردەی تایبەت