سەردێر

حەمید هیراد بە جل و بەرگی كوردیيەوە گۆرانی كوردی دەڵێت

خەڵك-

میترۆنۆم پڕۆداكشن نوێترین بەرهەمی هونەرمەندی فارس (حەمید هیراد)ی بڵاوكردەوە بەناوی (وتم بمێنەوە) كە تێكستی گۆرانیەكە كوردیە و تێیدا حەمید بە جل و بەرگی كوزدی دەردەكەوێت

گۆرانیەكە كەڤەری گۆرانی فارسی (گۆفتەم بیمەن)ە كە یەكێكە لە هەرە گۆرانیە بەناوبانگەكانی حەمید هیراد

باهۆز نەسڕەین بەڕێوەبەری مێترۆنۆم پڕۆداكشن ڕایگەیاند كە ماوەی چەند مانگێكە كار لەسەر ئەم گۆرانیە ئەكەن بەڵام تەواو بوونی كارەكانی هاوكات بوو لەگەڵ مەرگی ژینا ئەمینی، وەك باهۆز وتیشی گۆرانیەكەیان پێشكەش بە ڕۆحی ژینا كردووە

وەك بڕیاریشە حەمید هیراد لە بەرواری 6/10/2022 سەردانی شاری سلێمانی بكات بۆ ئەنجامدانی كۆنسێرتێك كە سەرجەم بلیتەكانی كۆنسێرتەكەی لە ماوەی یەك ڕۆژ فڕۆشراون

(وتم بمێنەوە) تێكستی (غەمیار)ە و میلۆدی حەمید هیراد خۆیەتی، محەمەد ڕەزا ڕاهنامە كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ كردووە، میكس و ماسترینگی (میلاد فەرهودی)یە… (مەهدی مارڤداشتی) كاری دەرهێنانی بۆ كردووە

وا بڕیارە ئەم ئێوارەیە كاتژمێر ۷ گۆرانیەكە لە ڕێی یوتوبی مێترۆنۆم پڕۆداكشن بڵاو بكرێتەوە