سەردێر

فرمێسک بەرهەمێکی کۆنی نوێدەکاتەوە

خێزان

خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژ  فرمێسك بەمزوانە بەرهەمی “دوژمن” بڵاودەكاتەوە كە حەوت ساڵ پێش ئێستا تۆماریكردوە.

فرمێسك  رایگەیاند، کاری “دوژمن” لە تاران تۆمارمکردوە لە نزیکەی ساڵی 2013، وە بەداخەوە تا ئێستا پەخشم نەکردوە لە چەند ڕۆژی داهاتودا سەر یوتیوبەکەم بڵاودەکەمەوە، بەهیوام بە دڵتان بێت.

فرمێسک خەڵکی شاری مهاباتی کوردستانی رۆژهەڵاتە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بەناوی “مەی” توانی هەوادارێکی زۆر بەدەستبهێنێت و دواتریش چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی دیکە بڵاوکردەوە.