سەردێر

چەند زانیاریەکی نێو فیلمەکان، کە بۆ ژیانی ڕاستی نابێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لە نێو فیلمەکان بینیومانە و بۆ ژیانی ڕاستی نابێت و پێویستە وریا بیت:

 

-لە نێو فیلمەکان پاڵەوانەکە ماسی ڕاودەکات و بە کاڵی دەیخوات، یاخود ئاژەڵی دیکەش کە ئەمە بۆ ژیانی ڕاستی نابێت چونکە خواردنی گۆشت بەکاڵی وادەکات میکرۆب و بەکتریای زۆر بچێتە گەدەت و توشی هەوکردنی بکات.

-لە فیلمەکان هەمیشە کەمێک ئاو دەهێڵنەوە و ئاوی پێویست ناخۆنەوە کاتێک لە بیابانێکدان، بەڵام ئەمە بۆ ڕاستی نابێت چونکە گەر وەک پێویست تونیەتیت نەشکابێت ئەوا زۆر ئاسان بەهۆی گەرماوە هۆش لە دەستدەدەیت و دەمریت.

-بەپێی فیلمەکان بێت گەر ونبوویت ئەوا پێویستە بە قەراغ ڕووباردا بڕۆیت چونکە لەو ناوچانە خەڵکی لێیە، بەڵام ئەمە ڕێگەیەکی باش نییە چونکە دەبێت لەو شوێنە بمێنیتەوە کە لێی ونبوویت، بەو پێیەی ئەگەر زۆرە لەوێدا بەدواتدا بگەڕێن نەک قەراغ ڕوبارەکان.

-بە پێی فیلمەکان گەر ئاو بکوڵێنیت ئیدی مەترسی لەسەر نامێنێت، لەکاتێکدا کوڵانی ئاو تەنها میکرۆبەکانی دەکوژێت و گەر ئاوێک بۆ خواردنەوە نەشێت بە کوڵان چارەسەر نابێت

-بەپێی فیلمەکان بێت گەر لە بیاباندا ونبویت ئەوا پێویستە یەکەمجار سەرچاوەی ئاو بدۆزیتەوە، بەڵام ئەوە هەڵەیە چونکە ئاوی بیابان گەر بیشی دۆزیتەوە بەهۆی گەرمیەوە بۆ خواردنەوە نابێت، بۆیە پێویستە سێبەر بدۆزیتەوە تا ئاوی ناو جەستەت زوو تەواو نەبێت.