سەردێر

زیاتر لە ملیار و نیوێك دەمامك كەوتوونەتە نێو زەریاكانەوە

ساڵانە نزیكەی 13 ملیار دۆلار زیان بە ئابووری جیهانی دەگەیەنێت

 

ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری نەرێنی زۆر خراپ لەدوای خۆی جێدەهێڵێت، و بەپێی زانیارییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ملیار و نیوێك دەمامك كەوتووەنەتە نێو دەریا و زەریاكانەوە لە ماوەی ساڵێكدا.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، گروپی پاسەوانی لە دەریا و زەریاكان لە ڕاپۆرتێَكیاندا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری و پاشماوەی زۆر خراپ لەدوای خۆی بەتایبەت بۆسەر ژینگە جێدەهێڵێت و تاكو ئێستاش زیاتر لە ملیار و نێو دەمامك كەوتوونەتە نێو زەریاكانەوە لە كۆی 52 ملیار دەمامك.
ئاشكراشیدەكەن، ئەم بابەتە دەبێتەهۆی پیسبوونی دەریا و زەریاكان و كۆتاییهاتنی تەمەنی دەمامكەكانیش 450 ساڵ دەخایەنێت، بەشێوەیەك ووردە ووردە دەبنە پلاستیكی ڤایرۆساوی دەكرێت ببنە مەترسی و ساڵانە نزیكەی 13 ملیار دۆلار زیان بە ئابووری جیهانی دەگەیەنێت.

خەڵك-بەشی هەواڵ