لە ئەفریقای وابەستە بە داب و نەریت و کەلتووری جیاجیا و سەرسوڕهێنەر، دەتوانی ببیتە خاوەن کەمتیار، بەڵام دەبێت یەکێک بیت لە هۆزی پیاوانی کەمتیار کە لەگوندە دوورە دەستەکانی قەراغ شاری ئەبووجای نایجیریا بەربڵاون.
شێوازی ژیان لەئەفریقا، بۆ دانیشتوانەکەی و بێگانەکانیش جێی سەرنجە لەو کیشوەرە ڕەشەدا و رۆژانە زۆرن ئەو دیاردەو نەریتانەی لەم سەرزەمینەدا دەبنە جێ سەرنجی سەردانیکاران، زۆرێک لە گەشتیاران دێنە ئەبوجا، بۆ تەماشاکردنی نمایشی نەریتی فۆلکلۆریی پیاوانی کەمتیار .
لە نێوان میتۆلۆژیا و نەریتی میللی هۆزی پیاوانی کەمتیاردا وا باو و بڕوایە کە دانیشتن لەسەر پشتی کەمتیارەکان توانای چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان دەکات و بوێری مرۆڤ زیاد دەکات و ترس و بیمی دەروونی لە ناخی مرۆڤدا لەناو دەبات.
ئەم هۆزە ” لە گوند و بیابانەکانی هاوسنوور لەگەڵ شارەکاندا خاوەن هێزو توانای گەورەن و سەرنج ڕاکێشەکی سەیریان هەیە کە خەڵکی بەردەوام لە دەوریان کۆبوونەتەوە.
ئۆکاری، کە یەکێک لە پیاوانی هۆزی کەمتیارە، بە سکای نیوزی عەرەبی وتووە:”پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان و کەمتیار بۆ سەروەختی لە میژینەی باوانمان دەگەڕێتەوە کاتێک بە بەچکەیی ڕامیان کردوون و ماڵییان کردوون، دواتر ئەم کەمتیارانە بۆ خۆراک پشتیان بە کەسەکان بەستووە و لەمەوە هۆگری دروست بووە.