لە خێزانە نوێکاندا زۆرجار کاری دایکایتی لەگەڵ ژن و مێرددا دابەشدەکرێت، واتە هەریەکەیان ٥٠ بە ٥٠ کارەکان بکەن نەک ٧٠ بە ٢٠، بەڵام چەند توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە کە ئەم کارە ڕاستە لە ڕوکەشدا ئاسان و یەکسان دەردەکەوێت، بەڵام لە پراکتیکدا کێشەی زۆری بەدواوەیە کە ئەمانە بەشێکیانە:
شەڕ زیاتر ڕوودەدات
بەهۆی تێکەڵبوونی کارەکان و ئەگەری زۆری خۆدزینەوەی لایەک لە کارەکان، بەردەوام کێشە و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوودەدات و هەمووکات ئەگەری شەڕ لەنێوان دایک و باوکەکەدا هەیە لەسەر کارەکان.
بەردەوام پێویستە لە پەیوەندیدا بن
تێکەڵکردنی کاری دایک و باوک وادەکات کە پێویست بکات بەردەوام ئاگایان لەیەک بێت و بزانن چی کراوە و دەبێت چی بکرێت، ئەمەش هێندەی دیکە کارەکە ئاڵۆز دەکات
هەردوو لا بێزار دەبن
کاتێک کارەکان دابەشدەکرێت، هەم دایک و هەم باوک هەست بە بێزاری دەکەن و هاوکاریکردنی یەکتر وەک کارێکی چێژبەخش نامێنێت لایان، چونکە دەڵێن کاری خۆیەتی، ئەمە کاریگەری دەبێت لەسەر کۆی پەیوەندیەکە
باڵانس ڕاگرتن زۆر قورس دەبێت
بۆ هەردوولا قورس دەبێت لەنێوان کار و ئاگاداربوون لە منداڵەکاندا باڵانس ڕابگرن، ئەمەش وادەکات بەردەوام کێشە بوونی هەبێت
ناڕازیبوون لە پەیوەندیەکە
بەتێپەڕبوونی کات هەردوولا ناڕازی دەبن لە پەیوەندیەکەیان و دڵخۆشنین بەوەی تێیدان و دوورنییە بگاتە قۆناغی جیابوونەوە