سەردێر

هۆکارە باوەکانی کەم خوێنی لە منداڵدا چییە؟

ئەمەی خوارەوە ٧ هۆکارە کە وادەکات منداڵەکت توشی کەمخوێنی بێت:

١. کەم خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن وەک گوشت و مریشک و جگەر و نیسک و قەرنابیت و هێلکــــە.
٢. زۆر خواردنی شیر لەدوای تەمەنی یەک ساڵی.
٣. بەدخۆراکــــی.
٤. خوێن بەربـــــوون.
٥ هەوکردن گەدە بە هۆی مکرۆبی H pylori
٦.نەخۆشی هەستیاری بە گەنم و جــۆ
٧. لە ٣ ٪ی ئەوکچانەی کە باڵغ دەبن کێشەی کەم خوێنیان هەیە بەهۆی گەشی خێرا لەو تەمەنەدا وە بەهۆی سووڕی مانگانــــەوە.

بۆ چارەسەر و رێنمای سەردانی پزیشکی منداڵان بکــە.

ئامـادەکــردنــی :
دکـــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال
پـزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان