سەردێر

ئەنجامی تاقیكردنەوەیەك: هەندێک لە خانەکانی شێرپەنجە لە شەودا كاردەكەن

زاناکان دەڵێن شێرپەنجە دەتوانێت ببێت بە نەخۆشییەکی کوشندە کاتێک “خانە گەورەکان” دەچنە ناو شوێنێکی نوێ لە جەستەدا بە چوونە ناو خوێنەوە، لەو شوێنەی کە دەست دەکەن بە کارکردن، بە ناوی “مێتاستاسیس”

بەپێی گۆڤاری زانستی سروشت لە ئێستادا توێژینەوەیەکی نوێ ئەوە دەردەخات کە خانەكانی “CTC” — زیاتر ئامادەن بچنە ناو خوێنەوە لە ئەو کەسانەی کە شێرپەنجەی مەمکیان هەیە لە شەوێکدا.

کینگ جۆن مێنگ، زانای کرۆنۆبیۆلۆجی لە زانکۆی مانچستەری بەریتانیا دەڵێت: کە دۆزینەوەکە دەتوانێت یارمەتی باشتری پێشکەوتنی شێرپەنجە بدات.

نیکۆلاس ئاستۆ، زیندەوەرزان لە پەیمانگای تەکنەلۆجیای فێدراڵی سویسرا لە زوریخ و یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە دەڵێت: بۆچی خانە شێرپەنجەی مەمک لە مرۆڤدا چالاکترن لە شەواندا لەوانەیە پشت بە چەند فاکتەرێک ببەستێت .
كە هۆرمۆنەکان دیاری دەکەن کەی بخەون و بەخەبەر بێن ئەمەش لەوانەیە یەکێک بێت لە فاکتەرەکانی تێوەگلان.

مێنگ هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی كە ژێر پەنجە مەمكیان ھەیە و خەو وەك دوژمنێكی سەرەكی دادەنێت و دەڵێت :هەندێک لە توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە ئەو کەسانەی کە شێرپەنجەیان هەیە و عادەتەن کەمتر لە 7 کاتژمێر لە شەودا دەخەون زیاتر لە مردن نزیك دەبنەوە.

وەرگێڕانی/ لەنیا نامیق
سەرچاوە/ it.voanews.com
it.voanews.com