سەردێر

برایەکی بکوژەکەی هەولێر: براکەمان نەخۆشی دەروونی هەبووە

برایەکی ئەو کوڕەی ئەمڕۆ لە شاری هەولیر دوو مامۆستای زانکۆی کوشت ڕایدەگەیەنیت کە بکوژەکە نەخۆشی دەروونی هەبووە بەڵگەی پزیشکیان هەیە.

د.قاسم مەهدی برای بکوژەکە وتویەتی”براکەم بەهۆی فەسڵکردنی لە زانکۆ توشی کێشەی دەروونی ببوو، دادگای هەولێریش پشتڕاستی کردۆتەوە، زۆرهەوڵیشماندا کێشەکە چارەسەر بکرێت و ناگاتە ئەو دۆخە، بەڵام بەداخەوە زانکۆ کەمتەرخەم بو نەیان توانی کێشەکە چارەسەر بکەن”

د.قاسم مەهدی وتوشیەتی”د.کاوان ‌پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ د.ئیدریس حەمەخان و خێزانەکەی هەبوو بۆیە ڕێگری کرد براکەم بێتە زانکۆی سەلاحەدیین، من و خوشک و براکانم هەموو لە چوارچێوەی ئەکادیمین، ئەو برایەشم بەڕەوشت بەرزیەکەی ناسرابوو.”

لەبارەی پۆسی باوکیشیەوە د.قاسم مەهدی وتویەتی”باوکم پێشمەرگەیە بەڵام لە سوپای بارزان نیە، بەشداری چەندین داستانی کردووە.”