سەردێر

ئەو ژنە مامۆستایەی کێشەی لەگەڵ خوێندکارەکەی هەولێر هەبوو، باس لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکات

د. نیشتمان هاوژینی (د.ئیدریس عیزەت) کە لە ڕووداوی کووشتنی دوو مامۆستادا لە شاری هەولیر گیانی لەدەستدا ڕایدەگەیەنیت کێشەکەیان لەگەڵ ئەو خوێندکارە لە جۆری پرسیاری تاقیکردنەوەوە دەستیپێکردووە.

د. نیشتمان لەبارەی ڕووداوەکەوە دەڵیت”لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی ئەوەی خوێندکارەکە لە تاقیکردنەوەیەکدا وتی پرسیارەکان زۆر قورسە و منیش وتم نا وەڵام بدەرەوە، ئەو لەبەرچاوی چەند مامۆستایەکی دیکەشدا سوکایەتیەکی زۆری پێکردم، بەڵام دواتر لەبەر باوکی لێی خۆشبووم، بەڵام ئەو هەر وازی لێنەهێنام”

د. نیشتمان وتوشیەتی”باوکی تاوەنبارەکە لەبەردەم دادوەر پێی وتم کە (نیشتمان) ئەمەت بەسەرەوە ناچێت، من برایەکم کوژراوە، با منیش بکوژرێمەوە، بۆیە ئەم ڕووداوە پلان بۆداندراو بووە”

د. نیشتمان وتیشی”من داوادەکەم بکوژەکە لەبەرچاوی خەڵک و لەبەردەم پارێزگاردا لە سێدارە بدرێت”