سەردێر

چەند ڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان دەرهاتنی منداڵ

ئاسایی منداڵ لە کاتی دەرهاتنی ددانەکانیدا تووشی ئازار و ناڕەحەتی دەبێت کە ڕەنگە تالێهاتن و ڕشانەوەشی لەگەڵدا بێت، لەم ماوەیەدا پێویستە دایکان زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن.

ئەمانەش چەند ڕيگەیەکن کە دایکان دەتوانن بیکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری منداڵەکانیان لە کاتی ددان دەرهاتنیدا:
– پارچە میوە و سەوزەی پێبدە چونکە ئەم جۆرە خواردنانە بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڤیتامین و دژە هەوکردنەکان ئازاری ددانەکانیان کەمدەکەنەوە.
– مەمکەمژەی لاستیکی یان یارییەکی لاستیکی بدەرێ بۆ ئەوەی بیگازێت و کەمێك بەوە ئازارەکەی کەمبکاتەوە.
– پارچەیەك قوماشی پاك لە پەنجەت بئاڵێنە و بە ناو دەم و پوکی ددانیدا بهێنە بۆ ئەوەی لە بەکتریا پاکی بکەیتەوە.
– لەو کاتانەدا یاری لەگەڵ منداڵەکەت بکە و سەرقاڵی بکە تا ئارازەکەی لەبیر بچێتەوە.
– کرێم یان جێڵی پزیشکی بدە لە پوکی منداڵەکەت چونکە یارمەتی دەدات ئازارەکەی بشکێت و کەمببێتەوە.
– لەم ماوەیەدا خۆڕاگربە لەگەڵ منداڵەکەت چونکە زیاتر پێویستی بە گرنگیپێدان هەیە.

سەرچاوە: Wli baby center