سەردێر

تا چ سنورێک ئاساییە ڕێگە بدەیت منداڵ لەناو ماڵدا ڕووتبێت؟

لە کاتی گۆڕینی دایبیدا ،منداڵان حەزیان لەوەیە هەڵبستنەوە و بەڕووتی بەملا و ئەولادا ڕابکەن. هەندێك جاریش پێش ئەوەی جل لەبەر بکەن، لە گەرماو دێنە دەرەوە و دەیکەن بە یاری.

ئەمە تا بڵێی شتێکی ئاساییە، هیچ پەیوەندییەکی بەسەر خراپيی گەشەی سێكسییەوە نییە. ئەو هەوا خۆشەی بەر پێستی دەکەوێت، ئەو ئازادییەی لە ئەنجامی ڕزگاربوونی لە دایبی هەستی پێ دەکات، زۆر بۆی باشە.
پێویست ناکات خۆمان سەغڵەت بکەین و بیکەین بە هەرا، وازی لێ بێنە با بۆ خۆی لەو هەستە خۆشەدا بژی.
گرنگ ئەوەیە لە بەرچاوی کەسانی تر بە ڕووتی نەگەڕێت. بنەمای تەنیایی، بۆ دایبی گۆڕین و خۆپۆشتەکردنی دوای گەرماویشە.

پێویستە لە دوای تەمەنی (٣)ساڵییەوە، دەبێت ئەوە بۆ منداڵ ڕوون بکرێتەوە کە تەنانەت لای دایکیشی نابێت بەڕووتی هاتوچۆ بکات.

سەرچاوە:
كتێبی: هەنگاو بەهەنگاو پەروەردەی سێكسی
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا