ئەمەی خوارەوە چەند خزمەتگوزاریەکی سەیر و جیاوازە، کە لە هۆتێلی بورج عەرەبدا هەیە وەک تاکە هۆتێلی ٧ ئەستێرە لە جیهاندا:
– هۆتێلەکە لە ٥٦ نهۆم پێکدێت و لەسەر دورگەیەکی دەستکرد درووستکراوە و تەنها کارمەندان و میوانەکان بۆیان هەیە بچنە سەر ئەو دوورگەیە
– گواستنەوە لە فڕۆکەخانەوە بۆ هۆتێل یان بە کۆپتەری تایبەتە، یاخود بە ئۆتۆمبێلی گرانبەهای ڕۆس ڕایس، تاکە هۆتێلیشە لە جیهاندا ئۆتۆمبێلی ڕۆس ڕایس بۆ گواستنەوە بەکار بهێنیت
– سەرجەم ژورەکانی هۆتێلەکە بە شێوەی سویتە و ٢٠٢ سویتی تێدایە، کە هەندێ لە سویتەکان زۆر گەورەیە و بەتەواوەتی قاتێکی هۆتێلەکەی داگیرکردووە
– هەموو شتێکی ناو هۆتێلەکە لە مەڕمەڕ و ئاڵتوون درووستکراوە و باشترین جۆرەکانی تێدا بەکارهێندراوە
– بەدرێژایی مانەوەت لە هۆتێلەکە، چەند خزمەتگوزارێکی تایبەتت بۆ دادەنرێت کە هەمووکات ئەرکەکانت بۆ ڕادەپەڕێنن
– کەرەستەی ناو ژورەکانی میوانەکانیش سەرجەمیان گرانبەهان و زۆرێکی لە ئاڵتوون درووستکراوە
– تازەترین تەکنەلۆژیای سەردەم لەنێو ژورەکاندا بەکارهێندراوە
– هەم لە نێو هۆتێلەکە و هەم لە دەرەوەدا چەندین مەلەوانگە و هۆڵی ئاهەنگ و خزمەتگوزاری جۆراوجۆری تێدایە بۆئەوەی میوانەکان بێزارنەبن لە مانەوەیان
– ڕێستۆرانتێکی خواردنە دەریایەکانی تێدایە، کە هەر لەو کاتەدا و بە فرێشی ماسییە دەریایەکان دەگیرێن و پێشکەشی میوانەکان دەکرێن
– جێگەی نوستن و کەرەستەکانی لە گرانبەهاترین مادەەکان درووستکراوە، بۆنمونە بۆ سەر جێگاکە کە پەڕەی کۆترێکی تایبەتی ئیرلەندی درووستکراوە کە زۆر گرانبەهایە، ئەو کۆترە نەرمترین پەڕەکان لە سنگی هەڵدەکێشیت و بۆ بێچوەکەی خۆی دادەنێت.
– لە ژورەکاندا بۆنی مارکەی گرانبەها داندراوە بۆ میوانەکان و دەتوانن بەکاری بهێنن