سەردێر

بۆچی کاتێک بەخێرایەکی زۆر بەدەوری خۆت دەسوورێتەوە دووچاری سەرسووران دەبیت ؟

رەنگە زۆرێکمان بە منداڵی ئەو کردارەمان کردبيت کاتێک نەخێرایی بەدەوری خۆمان خولاوینەتەوەو دواتر هەستمان کردوە بەم و لاو لادا دەکەوین .
ئەم دیاردەیە پەیوەندی هەیە بە گوێیەکانمان . بە ووردتر ئەوەی پێی دەگوترێ ( گوێی ناوەوە) کە بەرپرسە لە راگرتنی بالانس لە مرۆڤ داو بەرپرسە لە رێنمایی کردنی مێشک بۆ دەرکردنی فەرمانەکانی پەیوەست بە ئاراستەو جولەی ئەندامەکانی جەستە پەتایبەت سەرو چاوەکان .
لە نێو ئەم ئەندامەی جەستە کە پەرپرسە لە هاوسەنگی و بەلانس شلەیەک هەیە کاتێک تۆ بەخيرایی دەسورێتەوە ئەو شلەیەش بەهەمان خێرایی و ئاراستەی سورانەوەکە دەجوليت ، بەلام کاتێک تۆ رادەوستیت لە سورانەوە ئەوا شلەکە هەر بەردەوامە لە جوولە بۆیە لێرە مێشک دووچاری سەرلێشێوان دەبیت و پەیامی هەڵەی پێدەگات بەوەی کە سەری تۆ بە ئاراستەی پێچەوانەی شلەکە دەجولێت بەمەش دووچاری سەرسوران و دڵ تێکەلهاتن دەبیت .
سەرچاوە:Hedi Science News