سەردێر

ڕەنگی ئەو فڕۆکەیە مانای چییە کە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە؟

ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەڵمانی (كۆندۆر) بە دیزاینە نوێیەکەیەوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە و جیاوازی ڕەنگەکەی بووە جێی باسی میدیاکان، بەڵام ئایا ڕەنگی ئەو فڕۆکەیە مانای چییە؟


ئەم نەخشاندنە نوێیە لە لایەن ئاژانسی (Vision Alphabet)ی ئەڵمانییەوە داهێندراوە، ئامانج لێی سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران و مارکێتینە بۆ کۆمپانیاکە و دیزاینەکەش لە پێنج ڕەنگی جیاواز پێکهاتووە، کە ئەوانیش ڕەنگی سەوز کە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتۆتەوە ئاماژەیە بۆ (دورگە) و ڕەنگی شین ئاماژەیە بۆ (ئاسمان) و ڕەنگی زەرد ئاماژەیە بۆ (خۆرهەڵاتن) و ڕەنگی سور ئاماژەیە بۆ (سۆز) و ڕەنگی (بێجی) ئاماژەیە بۆ کەنار دەریاکان.


کۆمپانیای کۆندۆر، هێڵێکی ئاسمانی ئەڵمانییە لە ساڵی 1955 دامەزراوە و فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت بنکەی سەرەکییەتی