سەردێر

دەرباز یونس: پاش سێ ساڵ كوڕەكەمم بینی و نەیناسیمەوە، ئیڤاناش لەگەڵ کچەکەی دەردەکەوێت

ڕاگەیاندکار دەرباز یونس کە لە ماوەی ڕابردوو هەواڵی جیابونەوەی لەگەڵ خانمە مەیکەپ ئاڕتست ئیڤانا کاوە بووە جێی باسی میدیاکان، ڕایدەگەیەنیت کە پاش سێ ساڵ كوڕەكەمم بینی و نەیناسیمەوە.

دەرباز یونس لەبارەی دەرڤی کوڕیەوە ڕایگەیاندووە”لێمدەپرسن بۆ ئەم ماوەیە دڵخۆشیت، لەڕاستیدا بۆ ماوەی سێ ساڵ بو كوڕەكەمم نەبینیبو تەنانەت بە وێنەیەكیش، دوای سێ ساڵ بەهۆی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە لەڕێگەی هاوڕێیەكمەوە توانیم قسەی لەگەڵ بكەم، بەڵام ئەوەی ئازاریدام ئەوەبو كوڕەكەم منی نەناسییەوە و نەیزانی من باوكی ئەوم، پێشم نەوت من باوكی ئەوم، چونكە تەمەنی پێنج ساڵە”

دەرباز وتوشیەتی “وێڕای هەمو ئەو ئازار و غەدرانەی دایكی لە من و كوڕەكەمی كرد، هیوادارم بتوانم بەمزوانە كوڕەكەم روبەڕو ببینم و باوەشی پێدابكەم”.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەندڕۆژێک لەمەوبەر خانمە مەیكئەپ ئارتیست و هاوسەری پێشووی دەرباز یونس، ئیڤانا كاوە، وێنەیەکی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردەوە و و نوسیبووی “تانۆی خۆشەویستم”