برنج به یه‌کێک له خواردنه سه‌ره‌کیه‌کانی جیهان دادهنرییت و له ئێستادا %۲۰ وزه‌ی پێویستی ڕۆژانه‌ی جه‌سته‌ی دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی له برنجه‌وه چێته له‌شه‌وه له هه‌ندێک ووڵاتانی ئاسیا به تایبه‌تی باشووری ڕۆژئاوا و هیندستان ئه‌و ڕێژیه زیاتره له % ۵۵ به‌ڕاده‌یه‌ک له زۆر شوێن پرسیاری ئه‌وه‌ی ( نانت خواردووه ؟ ) به مانای ئه‌وه دێت ( ئایا برنجت خواردووه ؟).
جۆره‌کانی برنج :
– برنج زیاتر له ۲۰۰۰۰ جۆری هه‌یه و به‌ناونگترین جۆره‌کانی برنج له ڕووی بازرگانی و به‌کارهێنانه‌وه ئه‌مڕۆ بریتین له :
– برنجی به‌سمه‌تی که یه‌که‌م جار له هیندستان چێنراوه.
– برنجی یاسه‌مین که یه‌که‌م جار له تایله‌ند چێنراوه.
-برنجی ئاڕبۆڕۆ که یه‌که‌م جار له ئیتاڵیا چێنراوه.
به‌ڵام ئه‌م سیانه‌ش چه‌ندان جۆریان هه‌یه بۆ نموونه برنجی درێژ ، برنجی مامنهوهند ، برنجی کورت ، برنجی خڕ ، یان له ڕووی ڕه‌نگه‌وه دابه‌ش ده‌کرێن بۆ جۆره‌کانی برنجی سپی و بۆر ( قاوه‌یی ) و ڕه‌ش و ئه‌رخه‌وانی.
پێکهاتووه خۆراکی یه‌کانی برنج :
برنج کۆمه‌ڵێک پێکهاتووی گرنگی تێدایه که به پێی جۆره‌کانی ده‌گۆڕێت . بۆ نموونه یه‌ک په‌رداخ برنجی سپی ده‌نک درێژی لێنراو ئه‌م ماددانه‌ی تیایه :
– وزه :۲۰٥ کالۆری
– کاربۆهیدات : ۲۲ گرام
– چه‌وری : ٤٤،. گرام
– پڕۆتین : ٤ گرام
– ڤیتامینه‌کان : ڤیتامین ب ۱ ، ب ۲ ، ب ٦ ، ب ۱۲ ،کۆلین ، فۆله‌یت ، پانتۆسیند ئه‌سید .
-کانزا‌کان : کالسێوم ، ئاسن ، زنک ، مه‌نگه‌نیز ، سلنێوم ، مس ، مه‌گنسێوم ، فسفۆڕ ، فلۆڕاید.
– ئاو : ۱۰۸ گرام
بۆچی برنجی بۆر ( قاوه‌یی ) له برنجی سپی باشتره ؟
برنجی سپی به چه‌ندین پڕۆسه‌ی پیشه‌سازی ده‌ڕوات تا ئاماده بکرێت بۆیه توێکڵ و ناوه‌که‌ی لێبکرێته‌وه و ڕه‌نگ بکرێت تا به‌م شێوه‌ی ئێستا بۆن و تام و ڕه‌نگی خۆش بێت ؛بۆیه ئه‌م پڕۆسه‌یه کۆمه‌ڵێک له سووده‌کانی له ده‌ست ده‌دات : به کورتی برنجی بۆر( قاوه‌یی ) له برنجی سپی باشتره له به‌ر زۆر خاڵ که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
– برنجی بۆر ڕیشاڵی ۲ـ۳ ئه‌وه‌نده‌ی برنجی سپی زیاتر تێدایه.
– برنجی بۆر هه‌موو ڤیتامین و کانزاکانی زیاتر تێدایه.
-برنجی بۆر ئاستی شه‌کره به شێوه‌یه‌کی که‌م و به‌رده‌وام به‌رز ده‌کاته‌وه به پێچه‌وانه‌ی برنجی سپی یه‌وه که ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی شه‌کره له‌پڕ به ڕێژه‌یه‌کی به‌رز و بۆیه ده‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه یان ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زۆره پێویسته برنجی بۆر بخۆن به‌ڵام به بڕێکی دیاریکراو.
-خواردنی برنجی بۆر له بری برنجی سپی ده‌بێته هۆکاری که‌م بوونه‌وه‌ی زیاتر بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی و چه‌ندین نه‌خۆشی تری وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره و دڵ و به‌رزی فشاری خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن و شێرپه‌نجه ؛هه‌روه‌ها ڕاگرتنی کێش بگره یارمه‌تی دابه‌زاندنی کێش ده‌دات .
– برنجی بۆر یارمه‌تی زیاتر بوونی به‌کتریا سروشتی یه‌کانی ناو ڕیخۆڵه ئه‌دات که زۆر سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی له‌ش و تووشبوون به هه‌وکردن به که‌ڕوو که‌م ده‌کاته‌وه .
– برنجی بۆر به یه‌کێک له خۆرکه باش و زانستی یه‌کانی مناڵان داده‌نرێت به شێوه‌ی سریلاک یا ئاوی برنج یان شۆربا یان هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت به گوێره‌ی ته‌مه‌نی مناڵه‌که.
– بێگومان برنجی ڕه‌ش له برنجی بۆر باشتره به‌ڵام زۆر که‌م له جیهان ده‌خورێت و ڕه‌نگه لای زۆربه‌ی گه‌لی کورد جۆریکی نامۆ بێت .
هه‌ڵه باوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌رباره‌ی خواردنی برنج :
خواردنی برج ده‌بێته هۆی زیاتر بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی و چه‌ندین نه‌خۆشی تری وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره و دڵ و به‌رزی فشاری خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن ، هههروهها بۆ دابه‌زینی کێش و ڕێگه گڕتن له قه‌ڵه‌وی ده‌بێت برج نه‌خۆین و ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان هه‌یه پێویسته دوور بکه‌وێته‌وه یان ده‌بێت زۆر که‌م بخۆن .له کاتێک دا له ڕووی زانستی خۆراک و پزیشکی یه‌وه به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه تازه‌کان ئه‌م بۆچوونانه دوورن له ڕاستی یه‌وه . گرنگترین زانیارای یه‌کان ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ن:
-برنج به یه‌کێک سه‌رچاوه سه‌رکی یه‌کانی کاربۆهیدرات داده‌نرێت که یه‌کێک له سێ پێکهاتووه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خۆراکه و ڕۆژانه له‌شی مرۆڤ پێویسته زیاتر له نیوه‌ی وزه‌ی جه‌سته له ڕێگه‌ی خواردن و خواردنه‌وه دابین بکات .
– خواردنی برنج به ته‌نها هۆکاری زیاتربوونی کێش و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی یه‌کانی تر نیه ؛ به‌ڵام په‌یویسته به ئه‌م خاڵانه‌وه :-
– خواردنی بڕێکی زۆر له برنج به سه‌ر یه‌که‌وه له ژه‌مێک دا یان زۆرتر له ژه‌مێک ڕۆژانه .
– خواردنی برنجی سپی له بریتی برنجی بۆر که دووه‌میان که‌لکی زۆرتره .
– خواردنی برنج لێنراو به بڕێکی زۆر له ڕۆن ؛ چونکه پێویسته به بڕێکی که‌م و به زیت لێبنرێت و باشترین جۆری زه‌یت ؛ زه‌یتی گوێزی هیندی و گوڵه به‌ڕۆژه و زه‌یتوونه.
-نه‌خواردنی زه‌ڵاته ؛ چونکه پێویسته پێش خواردنی برنج و هه‌موو خۆراکه‌کانی تر به چه‌ند قاپێک زه‌ڵاته بخورێت .
– پێویسته برنج بڕێکی که‌م خوێی تێ بکرێت و سوێر نه‌بێت .
– زۆربه‌ی جار خواردنی برنج هیچ زیانێکی نیه به‌ڵکو کێشه‌کان له‌و خوراکهکانی تره‌وه‌یه که له‌گه‌ڵی ده‌خورێت ؛بۆ نموونه نان و گۆشت و مریشک ؛ بۆیه نابێت له‌گه‌ڵ برنج نان بخورێت و نابێت یه‌ک پارچه‌ی بچووک له گۆشت یان مریشک ( یان هه‌ر جۆرێکی تر گۆشتی سپی ) .بخورێت و باشتره کوڵاو یان بر‌ژاو بێت و نابێت ئاوی گۆشت یان مریشک بخورێت له‌گه‌ڵ برنج .
-وه‌رزش نه‌کردن ونه خوردانی میوه له نێوان ژه‌مه‌کان.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک