سەردێر

ژنەکەی محەمەد سەڵاح چۆن ئاوا کێشی دابەزاندووە؟

پاش نوێترین دەرکەوتنی ماجی سادق، هاوسەری محەمەد سەڵاح، لە دواین یاری خولی نایابی ئینگلیزی، گۆڕانکاری گەورەی جەستەیی و دابەزاندنی کێشی بووە جێگای باسی میدیاکان.

لە بارەی شێوازی دابەزاندنی کێشی هاوسەرەکەی مەحەمد سەڵاحەوە، ڕاهێنەری جەستەیی میسری، مینا سەمیر، ئاشکرای کردووە کە ئەو پلانی کێش دابەزاندنی بۆ داناوە، ئەو وتویەتی”لە دابەزاندنی کێشدا ڕێکخستنەوەی خواردن لە وەرزشکردن گرنگترە، هەر بۆیە من پلانێکی گونجاوی خواردن و وەرزشکردنم بۆ داناوە و چەند جارێک لە هۆڵەکەی خۆم یەکدیمان بینیوە و ئەوەی دیکەی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە سەرپەرشتیم کردووە”


مینا سەمیر ئاشکراشی کردووە کە “هۆکارێکی سەرەکی سەرکەوتنی پلانەکەم ئەوەبووە کە (ماجی سادق) زۆر بە رێک و پێکی سستمی ڕێجیم و وەرزشەکانی ئەنجام داوە و پێوەی پابەند بووە”