سەردێر

چەند کارێک کە دایک و باوک ئەنجامی دەدات و بەبێ ئەوەی بە خۆت بزانیت، ئازاری منداڵەکەت دەدەیت

ئەمەی خوارەوە چەند کارێکە کە دایک و باوک ئەنجامی دەدات و بەبێ ئەوەی بە خۆت بزانیت، ئازاری منداڵەکەت دەدەیت

 

ختوکەدانی منداڵ

کاتێک منداڵەکەت ختوکە دەدەیت، وادەزانیت پێدەکەنێت و دڵی خۆشە، بەڵام ئەو پێکەنینا ناچارییە و ئازاربەخشیشە بۆ ئەو، هەر وەک چۆن لە گەورەشدا هەمان شتە.

 

ڕاژاندنی منداڵەکەت

لە کۆنەوە ڕاژاندنی منداڵ وەک تاکتیکێک بۆ خەواندنی بەکاردێت، بەڵام ئەم کارە زیانی بۆی هەیە بەتایبەت گەر ماوەکەی زۆر بێت و ڕاژاندنەکەش بەهێز بێت، لە جیاتی ئەوە باشترە بزانیت  کە برسی نییە،  دایبیەکەی تەڕ نییە، یاخود دەنگ و شوێنی خەوەکەی بێزاری ناکات، وا خەوی لێناکەوێت.

 

ژینگەیەکی بێ میکرۆب

هەموومان دەزانین پاک و خاوێنی گرنگە، بەڵام گەر زیاد لە پێویست گرنگی پێدرا بەتایبەت لە ماڵەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەکەت سستمی بەرگری جەستەی لاوازبێت و بەهۆی ئەوەشەوە زووتر لە منداڵی دیکە توشی نەخۆشی ببێت.

 

بەکارهێنانی قەعدە 

نابێت پەلە بکەیت لە فێرکردنی دانیشتن لەسەر قەعدەی منداڵەکەت و بەقسەی ئەم و ئەو بکەیت، گەشەی منداڵەکە و توانای فێربوونی ڕۆڵدەبینێت و دەبێت وردە وردە فێری بکەیت، بەپێی توێژینەوەکان لە پاش تەمانی ٣ ساڵی کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی منداڵ فێری ببێت

 

زۆرکردن لە منداڵ بۆ تەواوکردنی خواردنەکەی

زۆرجار دایک و باوک، یان تەنانەت داپیرە و باپیرە زۆر لە منداڵەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی نان بخۆن و قاپەکەیان تەواو بکەن، ئەمە کارێکی هەڵەیە و نابێت بە پێوەری گەدەی خۆت مامەڵە لەگەڵ ئەو بکەیت، جگە لەوەی فێری زیاخۆریان دەکات.

 

زۆرکردن لە منداڵ بۆ هاوبەشی پێکردن 

لە پاش تەمەنی ٢ ساڵیەوە، منداڵ فێردەبێت کە خاوەندارێتی بۆ شتەکان بکات، بۆیە کاتێک تۆ لێی دەستەنیت یاخود ناچاری دەکەیت یاریەکانی خۆی بدات بە کەسی دیکە، کاریگەری خراپی بۆسەر کەسایەتی دەبێت و ئازاری دەدات.