سەردێر

ژینێ ئەتروشی تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووە

خانمە هونەرمەندی شاری دهۆک (ژینێ ئەتروشی) تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و بەڕێوەبەری کارە هونەرییەکانی هەواڵەکە پشتڕاستدەکاتەوە.

زانست هەولێری بەڕێوەبەری کارە هونەرییەکانی زینێ ئەتروشی ڕایگەیاند”هەواڵی ووشبوونی ژینێ ئەتروشی بە نەخۆشی شێرپەنجە راستە، خۆشبەختانە لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە و گرفتێکی ئەوتۆی نییە”

 ژینی ئەتروشی ساڵی ١٩٩٨ لەدایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە بەڵام لە نەرویج گەورە بووە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکە.