سەردێر

چەند چارەسەرێک بۆ کێشەکانی کابان لە نێو چێشتخانەدا کە زۆر بەسوودە

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکە بۆ کێشەکانی کابان لە نێو چێشتخانەدا کە زۆر بەسوودە:

 

– لەکاتی پیاز قاشکردن پارچەیەک نان یان سەموون بە دەمتەوە بگرە، ڕێگر دەبێت لەوەی فرمێسک بێتە خوارەوە

– گەر توێکڵی هێلکە کەوتە ناو هێلکەکەوە، هەر بە توێکڵەکە خۆی دەری بهێنەرەوە، بەو جۆرە زۆر ئاسانتر دێتە دەرەوە

– گەر بە ئاسانی و جوانی توێکڵی میوەکانت بۆ لێنابێتەوە، ٥ خولەکێک بیکەرە ئاوی ساردەوە

– دەتوانیت نێوانی چەکمەچەی کراوە بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی تەختەی شت جنینی لێدابنێیت

– بۆ ئەوەی چەقۆ شتی پێوە نەنوسێت، پێشتر بیکەرە بەر ئاوی سارد.

– هەوڵبدە تەماتە بە پێی پێویستی بکڕیت، چونکە هەڵگرتنی لە ساردکەرەوەدا تامی تێکدەدات.