سەردێر

ئەو کەسانە کێن کە پێویستە لە کاتی خۆڵ باریندا خۆیان بپارێزن؟ و چۆن خۆیان بپارێزن لە زیانەکانی خۆڵبارین؟

منداڵان و بەتەمەنەکان و ئافرەتانی دووگیان و ئەو نەخۆشانەی کە بە دەست نەخۆشیی کۆ ئەندامی هەناسەوە و بۆرییەکانی خوێن و دڵ دەناڵێنن و هەستیارن بەرمبەر خۆڵ و تۆزەوە، پێویستە لە کاتی خۆڵباریندا تا ئەتوانن خۆیان بەدووربگرن لە چوونەدەرەوە.
لە حاڵەتی دەرکەوتنی کۆکەیەکی بەردەوام لەگەڵ هەبوونی بەڵغەم(دەردراوی لینج) یاخود تەنگە نەفەسی یاخود هەبوونی دەنگی خیسەی هەناسەدان یاخود هەبوونی ئازاری سنگ پێویستە بەزووترین کات بچنە ژێر چاودێری پزیشکییەوە ،و لە کاتی مانەوەیان لەناو ماڵدا و ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:
١. لە کاتی گونجاودا دەرگا و پەنجەرەکان دابخە، گەر پێویستبوو ئەوا بە تیپێک چواردەوری دەرگا و پەنجەرەکان بگرە بۆ ڕێگریکردن لە هاتنەژوورەوەی خۆڵ و تۆز.
٢. مۆپ یاخود پارچەیەک قوماشی تەڕ بەکاربهێنە بۆ پاککردنەوەی خۆڵ و تۆزەکە و ڕێگریکردن لە دووبارە بڵاوبوونەوەی لە هەوادا.
٣. پاکژکەرەوەکانی هەوا و پەمپەکان دەکرێت هاوکاربن لە هێشتنەوەی ژوورەکەت بە شێداری بۆیە دەکرێت بەکاری بهێنیت.
٤. گەر کەشەکە لەبار بوو ئامێری پاککەرەوەی کەش و هەوا ئیشپێبکە.
ئەو کەسانەی کە پێویستە لە دەرەوە بمێننەوە بەهۆی کارەوە وەک :پۆلیسی هاتوچۆ و کارمەندانی ژینگە پاککەرەوە و کرێکارانی بیناسازی و هتد پێویستە ڕێکارەکانی خۆپارێزی تاکە کەسی بگرنەبەر و ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بکەن:
١ .دەمامک ببەستە چونکە لە کاتی خۆڵباریندا هەم دەنکۆڵەی وردی خۆڵ لە هەوادا هەیە و هەم پێکهاتەی وردی زیانبەخشیش بوونی هەیە کە دەکرێت لە کاتی هەناسەداندا هەموویان هەڵبمژیت و زیانیان هەبێت، دەمامک لە جۆری N95 پێشنیاردەکرێت بۆ بەکارهێنانی
٢. چاویلکەی پارێزەر لە باڕەش لە چاو بکە بۆ پاراستنی چاوەکانت، گەر خۆڵ و با چوونە چاوەکانتەوە بە دەستەکانت چاوەکانت مەخورێنە، لە ڕێێ بەکارهێنانی ئاوی خوڕ یاخود قەترەی چاو بە زووترین کات چاوەکانت پاک بکەرەەوە، گەر پاش ئەنجامدانی ئەم ڕێنماییانە هەستت بە نائارامی کرد ئەوا لە کاتی گونجاودا سەردانی پزیشک بکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە زوترین کات.
سەرچاوە: تاوەری تەندروستی سمارت