سەردێر

جیاوازی نێوان مریشکی کوردی و مریشکی دەواجن چییە؟

مریشکی کوردی هه‌میشه‌ خواستی زۆری له‌سه‌ره‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تام و چێژی خۆشتره‌ و له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ سوودی زیاتره‌ بۆ مرۆڤ، لەم بابەتەدا باس لەوە دەکەین کە
بۆچی مریشکی کوردی کوردی باشتره‌ له‌ مریشکی دەواجن :

سووده‌ ته‌ندرووستیه‌کانی مریشکی کوردی :

ـــ ڕێژه‌ی چه‌وری و کۆلیستڕۆڵی که‌متره‌ بۆیه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن و چه‌وری خوێن و نه‌خۆشی شه‌کره‌ باشتره‌ له‌ مریشکی ده‌واجن.
ـــ سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باشی پڕۆتینه‌ بۆ به‌هێزکردن و بنیات نانی ماسولکه‌کان ؛ بۆ یاریزانی پڕۆڤیشناڵ و له‌شجوانی زۆر به‌که‌ڵکه‌ و له‌ ته‌واوکه‌ری خۆراکی باشتره‌.
ـــ هیچ هۆرمۆن و مادده‌ی زیان به‌خشی تیا نیه‌.
ـــ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی ئاسن و زۆر به‌سووده‌ بۆ چاره‌سه‌ری که‌مخوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن و خۆپاراستن لێی به‌ تایبه‌ت له‌ خانمان و مناڵان و نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌کان.
ـــ بۆ گه‌شه‌ی مناڵ و مێرددمناڵان یه‌کێکه‌ له‌ خۆراکه‌ هه‌ره‌ باشه‌کان له‌ به‌ر سووده‌ زۆره‌کانی و ئاسن هه‌رس کردنی و تام و چێژه‌ خۆشه‌که‌ی.
ـــ پاراستنی ته‌ندروستی ئێسقان و ددان و جومگه‌کان و ڕێگری کردن له‌ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و ئێسکه‌ نه‌رمه‌ و سه‌وه‌فان و زوو یه‌ک گرتنه‌وه‌ی شکاوی ئێسک.
ـــ پاراستنی جوانی پێست و ڕووخسار و هێشتنه‌وه‌ی به‌ گه‌نجی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی ده‌م و چاو.
ـــ زیادکردنی ته‌رکیز و به‌هێزکردنی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی شت له‌بیر چوونه‌وه‌ و ڕێگری کردن له‌ ئه‌لزه‌هایمه‌ر.
ـــ به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش.
ـــ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و کانزاکانی وه‌ک( D/ B1/B2/B3/B6/B12).
-له‌گه‌ڵ ئه‌م سووده‌ زۆرانه‌ پێویسته‌ زیاده‌ڕه‌وی نه‌کرێت له‌ خواردنی و باشتره‌ به‌ کوڵاوی یان برژاوی بخورێت.

– ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت مریشکی کوردی بخۆن ( یا زۆر که‌می لێ بخۆن ) :
۱ ـــ نه‌خۆشی ده‌رده‌ شاهانه‌ ( دا الملوک ).
۲ ـــ نه‌خۆشی ( Phenylketonuria (PKU) )
۳ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ده‌کرێت ؛ سستی مام ناوه‌ند و زۆری گورچیله‌کان.
٤ ـــ حه‌سیاسیه‌ت به‌ گۆشتی مریشک .

ئامادەکردنی:
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک