سەردێر

ئالودەبوونێکی سەیری: نەخۆشێک  ڕۆژانە بتڵێک غاز بە بۆنکردنی تەواو دەکات

دکتۆرێکی دەروونی چیرۆکێکی سەیریی ئالوودەبن دەگێڕێتەوە کە لە ئەزمونی خۆیەوە بینیویەتی و تێیدا کەسێک ئالودە بووە بە بۆنی غازی قنینەی چێشتلێنانی ماڵەوە.

د. ئامینە عەللاف، پزیشکی پسپۆڕی دەروونی،  باسی لەوە کردووە کە   لەو کاتەی قوتابی بۆرد بووم لە ڕاوێژکاریی دەروونی، گەنجێک هاتە لامان و  ووتی یارمەتیم بدەن لە ڕزگاربوون لە ئاڵودەبوون، ئەو دکتۆرە دەڵێت”نەخۆشەکە وتی کە ماوەی ٤ ساڵە  ئالودە بووە بە بۆنی غازی قنینەی چێشتلێنانی ماڵەوە”

ئەو نەخۆش لەبارەی چۆنیەتی دەستپێکردنی نەخۆشیەکەی وتویەتی”لە ماڵەوە ٥ قنینەمان هەیە و بەرەبەرە دەستم بە بۆنکردنیان کرد و حەزمکرد بە بابەتەکە، دایکم هەستی پێکرد و هەوڵیدا ڕێگریم لێبکات، ناچاربووم باز بدەم بۆ ماڵی دراوسێمان و بۆنی غازەکە بکەم تا وای لێهات دایکم ڕێگام پێبدان بە بەکارهێنانی قنینەکانی ماڵەوە بەشەرتێک کێشە لەگەڵ دراوسێکان دروست نەکەم”

نەخۆشەکە ئاماژەی بەوە داوە کە بەردەوام دەچێتە حەوشەی ماڵەکەیان و وایلێهاتووە ڕۆژانە بتڵێک غاز بەتاڵ دەکاتەوە و نازانێت چۆن لەم نەخۆشییە ڕزگاری ببێت.