سەردێر

حەزت بە کام خواردنە نییە و هیچکات نایخۆیت؟ بەپێی خواردنەکە زیانەکەی بزانە

هەریەکەمان کۆمەڵێک خواردن هەیە کە بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو حەزمان لێی نییە و نایخۆین، ئەمەی خوارەوە زیانەکانیەتی بەپێی جۆری خواردنەکە:

-نەخواردنی نیسک ونۆک و گۆشت و تۆوی برژاو ڕەنگە توشی کەمی کانزاکان و پڕۆتینی پێویستمان بکات.
-نەخواردنی ماست و پەنیر ڕەنگە بەکتریاکانی کۆئەندامی هەرسمان بە ئاڕاستەیەکی نەخوازراو ببات.
-نەخواردنی بەهارات و بیبەر و سماق ڕەنگە لە هەندێک دژە ئۆکسید و کانزای بەسود بێ بەشمان بکات
-نەخواردنی کونجی و چەرەز و گوێز ڕەنگە لە چەوریە سودبەخشەکان بێ بەشمان بکات
-نەخواردنی میوە سور و نارنجیەکان لە ڤیتامین سی بێ بەشمان دەکات
-نەخواردنی ماسی و زەیتون لەچەوریە سودمەندەکان بێبەشمان دەکات
-نەخواردنی شەوان و نەخواردنی شیرینیەکان و نێوان ژەمەکان تەندروستیەکی نایابمان بۆ دەڕەخسێنێت.

ئامادەکردنی: د. یوسف خەتێ