ئەمەی خوارەوە وانەکانی خوێندنە لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان، کە جیاوازیەکی زۆر لەنێوانیاندا هەیە:
ئەمریکا
-سەرەتایی: بیرکاری و نوسین و خوێندنەوە و زانستە سروشتیەکان و مێژوو.
-ناوەندی: بیرکاری و زمان و زانستە سروشتیەکان و زانستە مرۆڤایەتیەکان و فیزیا، جگە لەوەی چەند وانەیەکیان هەیە کە خوێندکار بە خواستی خۆی هەڵی دەبژێرێت لەوانەش (دەروونناسی، ڕۆژنامەوانی، هۆندراوە و نووسین، خواردن درووستکردن و چەندانی دیکە)
-ئامادەیی: بیرکاری و زمان و زانستە سروشتیەکان و زانستە مرۆڤایەتیەکان و فیزیا و چەند وانەیەکی هەڵبژاردەیی دیکە لەوانەش (هونەر و نواندن و کۆمپیتەر و زمانە بیانیەکان و وێنەکێشان و پەیکەرتاشی و فۆتۆگرافی و سینەما و شانۆ و سەما و ئەندازیاری وێبسایت و ڕۆژنامەنووسی و نوسین و چاککردنەوەی ئۆتۆمبیل و چەندان وانەی هەڵبژاردەی دیکە.
ژاپۆن
– لە سەرەتایی: زمانی ژاپۆنی و زانستە سروشتیەکان و مێژوو و هونەرەکانی ئەتەکیەت و موزیک و کاری ماڵ و فیزیا.
– لە ناوەندی: جگە لە وانەکانی سەرەوە وانەی IT و سەلامەتی و ئینگلیزی (لەگەڵ مامۆستای ئەمریکی یان بەڕیتانی) و چەند وانەیەکی هەڵبژاردەی دیکە.
-ئامادەیی: لێرەدا خوێندن بۆ زانستی و وێژەیی جیادەبێتەوە، وانەکانی کشتوکاڵ و بەرهەمهێنان و ماسیگرتن و تەندروسی و زمانی بیانی و چەندانی دیکە دەخوێندرێت.
چین
– لە سەرەتایی: زمانی چینی و زمانی بیانی و وێنەکیشان و موزیک و فیزیا دەخوێندرێت.
– لە ناوەندی و ئامادەیی: سستیمی خوێندن زۆر قورس دەبێت و سەرجەم وانە گرنگەکان دەخوێندرێت، جگە لەوەی ڕۆژانە چالاکی وەرزشی و هونەری بە خوێندکارەکان دەکرێت.
ڕوسیا
– لە سەرەتایی: زمانی ڕوویس و فیزیا و بیرکاری و وێنەکێشان و موزیک و چەند وانەیەکی گرنگی دیکە دەخوێندرێت، هاوکات لە ساڵی ٢٠١٨ وە وانەی شەتڕەنج بۆ سستمەکە زیاد کراوە.
– لە ناوەندی: جگە لە وانەکانی گشتیەکان وانەی کاری دەستی و سەلامەتی دەخوێندرێت.
-ئامادەیی: لەم قۆناغەدا خوێندن بۆ ٤ بەش دابەشدەکرێت، تەکنەلۆژی و بیرکاری و وێژەی و زانستی ئابوری و وانەکان لەو ٤ بەشەدا کۆدەکرێنەوە.